يارانى ئةشكةوت

چیرۆکی  7 خەوتوەکە یاخود یارانی ئەشکەوت

چیرۆکی یارانی ئەشکەوت یەکێکە لە سەمەرەترین رووداوەکانی مێژوو کە پەیوەستە بە ئاینەوە لە سەدەی سێیەمی زاینی روویداوە

چیرۆکەکە کاتێک سەرهەڵدەدات کە لەسەردەمی حکومی رۆمانیەکان چونە سەر ئاینی مەسیحی قەدەغە بوو وە لە خاچدانی لەدوابوو کە ئاینی فەرمیی رۆمەکان بت پەرستی رێبازی رۆما بوو

هەر لەو رۆژەوەی پێغەمبەر عیسا لە تەمەنی 33 ساڵی بانگەوازی بۆ ئاینەکەی کرد شوێنکەوتوانی جوولەکە لێی کەوتنە پلان هەڵبەستان و بوختان بۆی کە دەیەوێ لە رێگەی ئاینێکی نوێوە دەسەڵات لە رۆمەکان وەربگرێتەوە بۆیە رۆمەکان هەوڵیاندا دەستگیری بکەن و لەخاچی بدەن بەڵام هەوڵەکەیان سەری نەگرت و خودا عیسای هەڵکێشایەوە بۆ ئاسمان دوای ئەمەش رۆمەکان قەدەغەی چونە سەر ئاینی مەسیحیان کرد

دوای ماوەی زیاتر لە 2 سەدە بەسەر ئەم رووداوە و لە ساڵانی 250ی زاین چەند گەنجێکی دانیشتووی شاری ئەفسوس ئاینی مەسیحی لە دڵیان چەقی و بوون بە مەسیحی بە نهێنی کە یەکێکیان راوێژکاری کۆشکی سەرکردەی رۆم بوو بەناوی ماکسیمیلیانوس 

بەڵام ئەم کارەیان بە نهێنی نەمایەوە و چەند کەسێک بەمەیان زانی سەرکردەی رۆم ( دۆقیانوس ) یان لەمە ئاگەدار کردەوە و ئەویش بانگی گەنجەکانی کرد بۆ دادگای و داوای لێکردن پەشیمان ببنەوە و بێنەوە سەر ئاینی رێبازی بتپەرستی رۆم بەڵام ماکسیملیانوس و یارانی ئەمەیان رەتکردوە و بۆ رۆژی دواتر هەستیان کرد مەترسی لەسەر دین و ئیمانیان هەیە بۆیە لە مەجالێکا رایانکرد بۆ ئەشکەوتێک و سەگێکیشیان لەگەڵ خۆیان برد کە هی یەکێک لە 7 کەسەکە بوو کە شوان بوو

دوای ئەوەی ماندوو و شەکەت بوون بۆ پشوودان خەویان لێکەوت و ئیتر ئەم خەوتنە نە رۆژێک نە دوو و نە ساڵێک و نە 100 بەڵکوو زیاتر لە 300 ساڵی خایاند و دوای هەڵسانەوەیان لەخەو ماکسیملیانوسیان نارد بۆ شار تاکوو هەندێک خواردنیان بۆ بکرێت بەڵام چیرۆکی ئەوان بەهۆی پارەیەکی کۆنەوە ئاشکرا بوو کاتێک سەرکردە و هەموو خەڵکی شار هەموو شتێک گۆرانکایەکی بێ وێنەی بەخۆوە بینیبوو کە ئیمپراتۆری رۆم بونی نەمابوو دۆقیانوس و هادریان لەسەر تەختی دەسەڵات نەمابوون بەڵکوو دەوڵەت گۆرابوو بۆ بێزەنتین و ساڵ بووبو بە 550ی زاین و ئانی مەسیحی بوبوە ئاینی فەرمی دەوڵەت و بتپەرستی لەناوچووبو

ئەم چیرۆکە هەم مێژوو تۆماری کردوە هەم خودای گەورە لە قورئان نوسیویەتیە و بوە نمونەی مردن و زیندووبونەوەی مرۆڤ بۆمان باسدەکات

چیرۆکەکە لە قورئاندا لە سورەتی ئەشکەوت ( الکهف ) دا باسکراوە

وە هەروەها شوێنی ئەشکەوتە لە قورئان بە تەواوی ئاماژەی پێنەدراوە بەڵام بەهۆی کێشەی ئاینی مەسیی و رۆم و لێکۆڵینەوەکان سەرجەمیان لەسەر ئەوە هاوران کە ئەشکەوتی ئەفسوس لە شاری ئەفسوسی تورکیا شوێنی راستەقینەی ئەم چیرۆکەیە و وە لە هەمان کاتدا چەند ئەشکەوتێکیتر لە چین و مالیزیا و سوریا و ئوردن و تونس هەیە کە هەندێ کەس بە شوێنی یارانی ئەشکەوتی دادەنێن بەڵام مێژووی ئەشکەوتەکان لەگەڵ مێژووی رووداوەکە یەک ناگرێتەوە  تەنها دوو ئەشکەوتی سوریا و ئوردن نەبێت کە ئەوانیش بچوکن و لەقەد پاڵی چیا نین و شوێنی 7 کەس و سەگێکی تێدا نابێتەوە .......

لە ،،کتێبە مێژوویەکان،،

تعليقات

المشاركات الشائعة